AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢١ ١٠:٣٢

لیژنەی ئاسایش‌و بەرگریی پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد:

تورکیا هەزاران کەس لە خەڵکی هەرێمی کوردستان ئاوارە دەکات

تورکیا هەزاران کەس لە خەڵکی هەرێمی کوردستان ئاوارە دەکات

لیژنەی ئاسایش‌و بەرگریی پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد کە دانیشتوانی زیاتر لە450 گوندی ناوچە سنوریییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیاوە ئاوارەبون‌و گوندەکانیان چۆڵکردوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەعد قەدۆ ئەندامی لیژنەکە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاشكرایكرد: "ژمارەی هێزەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراقدا پێنج هەزار سه‌ربازی تێپەڕاندوە، هەروەها زیاتر لە 80 بنکەی سەربازییان دامەزراندوە کە زیاتر لە14 بنکەیان شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکەی جەنگیی هەیە، ئەوە جگە لەزیاتر لەناوەندێکی هەواڵگریی تورکیا لەهەرێمی کوردستان".

قەدۆ ئاماژەی بەوەشکرد کە تورکیا چەندین سەربازگەی جێگیری هەیە کە کەرەستەی سەربازیی‌و قورس‌و چەکی تێدایە کە دەتوانێت هەر شوێنێک لەناوخۆی عێراق مەبەستی بێت بکاتە ئامانج، ئه‌و سه‌ربازگانه‌ش دەکەونە دوریی 28 کیلۆمەتر لەناوەندی نەینەواو بەدوری 185 کیلۆمەتر بۆ ناو قوڵایی خاکی عێراق.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش‌و بەرگریی، ڕەتکردنەوەی پەرلەمانیی ئەو یاداشتانەی لێکتێگەیشتنی نێوان عێراق‌و تورکیای دووپاتکردەوە کە هەوڵی کەمکردنەوەی سەروەریی عێراق‌و زەمینە خۆشکردن دەدات بۆ پێشێلکارییەکانی هێزەکانی تورکیاو پێدانی بەرگێکی یاسایی بەو هێزانە لەبۆردومانی ئاسمانیی گوندە سنوورییەکانی هەرێم.

جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، به‌هۆى له‌شكركێشیه‌كانى توركیا بۆسه‌ر خاكى هه‌رێم، زیاتر لە450 گوندی ناوچە سنوورییەکانى هه‌رێمى كوردستان بەهۆی لەشکرکێشییەکانی تورکیاوە چۆڵکراون.

News ID 52197

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha